{دڵنیا بوون له هه‌واڵ} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (٦) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر كه‌سێكی فاسق و ده‌رچوو له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره هه‌واڵێكی بۆ هێنان ئێوه ته‌به‌یون و ته‌ثهبوت بكه‌ن و په‌له مه‌كه‌ن له بڕیارداندا تا دڵنیابن كه ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته چونكه دواتر له‌وانه‌یه كه‌سانێك به نه‌زانی تووشی زه‌ره‌رو زیان بكه‌ن وه هه‌ڵه‌تان لێ ڕووبدات وه دواتریش په‌شیمان ئه‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردووتانه، كه وتراوه: له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعه‌يط) دابه‌زیوه كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناردوویه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كاتی (به‌نی موسته‌لیق).