وقال فرعون لأشراف قومه: اتركوني أقتل موسى، وليدع ربه الذي يزعم أنه أرسله إلينا، فيمنعه منا، إني أخاف أن يُبَدِّل دينكم الذي أنتم عليه، أو أن يُظْهِر في أرض «مصر» الفساد.
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قرا‌ءات
الحديث
{فیرعه‌ون مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تۆمه‌تبار ده‌كات به ئاشوبگێڕى}
[ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ ] وه فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بێنن و لێمگه‌ڕێن با موسی - صلی الله علیه وسلم - بكوژم و ئه‌ویش با بانگی په‌روه‌ردگاری بكات ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات با خوایه‌كه‌ی بێت من بێباكم و گوێ ناده‌م و به‌ڵامه‌وه ئاساییه [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُبَدِّلَ دِينَكُمْ ] من له‌وه ئه‌ترسێم كه موسی - صلی الله علیه وسلم - دینی ئێوه بگۆڕێ [ أَوْ أَنْ يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (٢٦) ] یاخود له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ئاشووب و گه‌نده‌ڵی بڵاو بكاته‌وه‌و ناكۆكی بنێته‌وه، (تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت، هه‌میشه كافران سته‌م له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، له هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌كو فریادڕه‌س و دڵسۆزیان نیشان ده‌ده‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه كردن و چاوبه‌ست كردنیان).