ولمن صبر على الأذى، وقابل الإساءة بالعفو والصفح والسَّتر، إن ذلك من عزائم الأمور المشكورة والأفعال الحميدة التي أمر الله بها، ورتَّب لها ثوابًا جريلا وثناءً حميدًا.
تفاسير
الطبقات
فوائد
تدبرات
الإجابات
قرا‌ءات
الحديث
[ وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (٤٣) ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئارام بگرێ له‌سه‌ر ئازاری خه‌ڵكی وه لێخۆش‌بوو بێت له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی به‌رامبه‌ری كردوویه‌تی ئه‌مه به‌ڕاستی له كاره چاك و گرنگ و دامه‌زراو و سوپاسكراوه‌كانه، (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: (پیاوێك قسه‌ی به (ئه‌بو به‌كر) ده‌كردو پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - دانیشتبوو، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - سه‌رسام بوو وه زه‌رده‌خه‌نه گرتبووی كه (ئه‌بو به‌كر) وه‌ڵامی نادایه‌وه، كه پیاوه‌كه زۆر قسه‌ی پێ وت، (ئه‌بو به‌كر) وه‌ڵامی هه‌ندێك له قسه‌كانی دایه‌وه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - توڕه بوو هه‌ڵساو رۆیشت، (ئه‌بو به‌كر) دوای كه‌وت و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و قسه‌ی به من ده‌وت و تۆ دانیشتبوویت، كه من وه‌ڵامی هه‌ندێك له قسه‌كانیم دایه‌وه تۆ توڕه بوویت و هه‌ستایت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: تا وه‌ڵامیت نادایه‌وه فریشته‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بوو وه‌ڵامی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام كه خۆت وه‌ڵامت دایه‌وه فریشته‌كه رۆیشت و شه‌یتان ئاماده بوو منیش له‌گه‌ڵ شه‌یتان دانانیشم).