undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّى سَلْسَبِيلًا (١٨) ] وه ئه‌و زهنجهبیلهیش سه‌رچاوه‌و كانیهكهو هه‌ڵئه‌قوڵێ له به‌هه‌شتدا كه پێی ئه‌ووترێ: (سه‌لسه‌بیل)، وه بۆیه پێی ئه‌ووترێ: (سه‌لسه‌بیل) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرایی دێت وه زۆر به سووكی و به ئاسانی ئه‌چێته خواره‌وه كاتێك كه ئهیخۆنهوهو هیچ ئازاریان نادات و له گه‌روویاندا به خۆشی و ئاسانی و سووكی ئه‌چێته خواره‌وه.