undefined
undefined
undefined
undefined
[ إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا، وه له به‌هه‌شتیشدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره ئه‌بینن وه‌كو فه‌رمووده‌كان موته‌واتیره له پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - وه ئیجماع و یه‌كده‌نگی صه‌حابه‌و تابعین و سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌سه‌ره كه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا وه له به‌هه‌شتیشدا ئه‌بینرێ له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه، چۆن خۆر‌و مانگى چوارده كه هیچ په‌ڵه هه‌ورێك به ئاسمانه‌وه نه‌بێ به ئاسانی ئه‌بینرێن به‌و شێوازه‌یش خوای گه‌وره به ئاسانی له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه ئه‌بینرێ، ئه‌مه‌ش ته‌شبیهی بینینهكهیه به بینینه‌كه نه‌ك ته‌شبیهی بینراوه‌كه بێت به بینراوه‌كه، وه فه‌رمووده له‌و باره‌یه‌وه موته‌واتیره‌و یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره.