3
[ عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ خَيْرًا مِنْهُمْ ] كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو به‌رین وه‌ كه‌سانێك له‌مان باشتر بێنین كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئێمه‌ بكه‌ن و سه‌رپێچیمان نه‌كه‌ن وه‌كو چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان له‌ناو بردووه‌، یان توانامان هه‌یه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ لاشه‌ى باشتر له‌وه‌ى خۆیان زیندوویان بكه‌ینه‌وه‌ [ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ (٤١) ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا و بێده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌وه‌ستانمان بكات.