[ وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك، یان ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ بێت ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمان ناهێنین تا ئێمه‌ش نه‌بین به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و وه‌كو ئه‌و وه‌حیمان بۆ نه‌یات [ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ] خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه په‌یامی خۆی به‌كێ ئه‌دا وه كێ هه‌ڵئه‌بژێرێ و كێ گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سه موجریم و تاوانبارانه لای خوای گه‌وره تووشی زه‌لیلی و ڕیسوایی ئه‌بن [ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ (١٢٤) ] وه تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن به‌هۆی فێڵ و پیلان گێڕان و گومڕاكردنى خه‌ڵكى