3
[ وَذَرُوا ظَاهِرَ الْإِثْمِ وَبَاطِنَهُ ] وه‌ ئێوه‌ ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له‌ تاوان ئه‌وه‌ی كه‌ ئاشكرایه‌و به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌یكه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نهێنیه‌ له‌ دڵتاندایه‌ [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْسِبُونَ الْإِثْمَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ تاوان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وه‌ تاوان ئه‌كه‌ن و به‌ده‌ستی دێنن [ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا يَقْتَرِفُونَ (١٢٠) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی سزای ئه‌و تاوانه‌ی خۆیان وه‌رئه‌گرن.