undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{پشتیوانى دینه‌كه‌ى خوا بكه‌ن }
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا أَنْصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ببن به پشتیوانی خوای گه‌وره‌و پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن و سه‌ریبخه‌ن هه‌روه‌كو چۆن عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - به حه‌واریه‌كانی (قوتابیان و هاوه‌ڵانی وه‌كو صه‌حابه) فه‌رموو: [ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ] كێ پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كات و دینی خوا سه‌رئه‌خات له‌گه‌ڵمدا؟ [ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ] حه‌وارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه سه‌ره‌تا ئیمانیان پێ هێنا كه دوانزه پیاو بوون وتیان: ئێمه پشتیوانی له دینی خوا ئه‌كه‌ین و دینی خوا سه‌رئه‌خه‌ین [ فَآمَنَتْ طَائِفَةٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَتْ طَائِفَةٌ ] كۆمه‌ڵێك له به‌نی ئیسرائیل باوه‌ڕیان به عیسا - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه كۆمه‌ڵێكیشیان كوفریان پێی كرد كه جوله‌كه بوون و دایكیان تۆمه‌تبار كرد به زینا كردن [ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَى عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ (١٤) ] ئێمه‌یش پشتیوانی و پاڵپشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌مان كرد كه ئیمانیان هێنا، وه به‌هێزمان كردن به‌سه‌ر كافران و دوژمنانیاندا، وه ئه‌مان به‌رزو بڵند و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوون به ناردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، والله أعلم.