{موسڵمان بوونى جنییه‌كان}
[ وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كۆمه‌ڵێك له جنییه‌كانمان نارد بۆ لات كه گوێ له قورئان بگرن، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له دۆڵی (نه‌خله) قورئانی بۆ صه‌حابه ئه‌خوێنده‌وه جنییه‌كان كه نۆ كه‌س بوون هاتن و گوێیان له قورئان گرت و خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَمَّا حَضَرُوهُ ] كاتێك ئاماده‌ی قورئان خوێندنه‌وه‌كه بوون [ قَالُوا أَنْصِتُوا ] هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیانیان وت: بێ ده‌نگ بن و گوێ بگرن [ فَلَمَّا قُضِيَ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له قورئان خوێندنه‌كه ته‌واو بوو [ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ (٢٩) ] گه‌ڕانه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌كه‌یان وه ئاگاداری قه‌ومه‌كه‌یان كرده‌وه كه ئیمان بێنن.