[ فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ ] كاتێك كه هه‌ورێكیان بینی كه له ئاسۆوه بۆیان ده‌ركه‌وت و به‌ره‌و ڕووی ئه‌مان و دۆڵ و شیوه‌كانیان هات كه كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و باخیان له‌وێ بوو [ قَالُوا هَذَا عَارِضٌ مُمْطِرُنَا ] چه‌ند ساڵێك بوو خوای گه‌وره بارانی لێیان گرتبووه‌وه‌و باران ناباری كاتێك كه هه‌ورێك هات وایان زانی ئه‌مه هه‌ورێكه‌و بۆ ئه‌وان بارانی تیایه بۆیه پێی دڵخۆش بوون [ بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُمْ بِهِ ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و سزایه‌یه كه خۆتان په‌له‌تان دهكردو داواتان ئه‌كرد [ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢٤) ] ئه‌مه بایه‌كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازاری تیادایه بۆتان.