3
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ (١٨) ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م قسانه‌ ئه‌كه‌ن و خاوه‌نی ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ن ئه‌مانه‌ سزای خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌بێت وه‌ ده‌چنه‌ ناو كۆی هاوشێوه‌كانیان له‌ كافرانی ئوممه‌تانی پێش ئه‌مان كه‌ به‌ بێباوه‌ڕی ڕۆیشتوونه‌ له‌ جن و مرۆڤـ كه‌ به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌.