3
[ مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه‌كو داب و نه‌ریتی قه‌ومی نوح و عادو ثهمودو ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان كه‌ باوه‌ڕیان نه‌هێنا خوای گه‌وره‌ هه‌موویانی له‌ناوبرد [ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِلْعِبَادِ (٣١) ] وه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ نایه‌وێ زوڵم و سته‌م له‌ به‌نده‌كانی بكات، به‌ڵكو به‌ هۆی كوفرو تاوانی خۆیانه‌وه‌ له‌ناوی بردن.