undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا ] ئایا ئه‌م هه‌موو خوایه‌ی كه ئێمه هه‌مانه هه‌مووی كردووه به یه‌ك خوا‌و ئه‌ڵێ: ته‌نها خوایه‌ك بپه‌رستن [ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ (٥) ] به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، (پێیان سه‌یر بوو واز له فره خواپه‌رستى و هاوبه‌شبڕیاردان بێنن و به‌تاك و ته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستن و یه‌كخواپه‌رست بن!)، سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى قوڕه‌یش چوون بۆ لاى (ئه‌بو تاڵیب) وتیان محمدى برازات - صلی الله علیه وسلم - سوكایه‌تى به خواكانمان ده‌كات بۆ نانێریت به شوێنیداو قه‌ده‌غه‌ى بكه‌یت، ئه‌ویش بانگى كرد‌و وتى: ئه‌ى برازاى خۆم بۆچى قه‌ومه‌كه‌ت گله‌ییت لێده‌كه‌ن؟ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى مامه من ته‌نها بانگیان ده‌كه‌م بۆ یه‌ك وشه كه بیڵێن، ئه‌وانیش وتیان: یه‌ك وشه نا ده وشه ده‌ڵێین، چییه؟ فه‌رمووى: بڵێن: (لا إله إلا الله)، هه‌موویان هه‌ستان و رۆیشتن و وتیان هه‌موو خواكانى كردووه به‌یه‌ك خوا‌و داواى په‌رستنى ته‌نها خوایه‌كمان لێده‌كات ئه‌مه زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، خواى گه‌وره ئه‌م پێنج ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.