undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ ذُو الْأَوْتَادِ (١٢) ] له پێش ئه‌مانیشدا قه‌ومی نوحیش نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی، وه قه‌ومی عادیش هود پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی، وه قه‌ومی فیرعه‌ونیش موسى پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆزانی كه ماڵ و خانوى زۆر پته‌و و جێگیریان هه‌بوو، یاخود له‌به‌ر زۆرى سه‌ربازه‌كانیان خێمه‌ى زۆریان هه‌بووه‌و مێخى زۆریان داكوتاوه، یاخود بۆ سزادانى خه‌ڵكى فیرعه‌ون مێخى داكوتاوه، یاخود مه‌به‌ست پێی ئه‌هرامه‌كانه ئه‌و ئه‌هرامانه‌یان هه‌بووه‌و زۆر به‌هێزیش بوونه‌و خوای گه‌وره له‌ناوی بردن.