3
[ أَفْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] ئه‌یانووت: ئایا ئه‌مه‌ درۆی بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌ [ أَمْ بِهِ جِنَّةٌ ] یاخود شێت بووه‌ [ بَلِ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ فِي الْعَذَابِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وانیه‌ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژی دوایی نیه‌ ئه‌وان له‌ سزای به‌ ئێش و ئازاردان [ وَالضَّلَالِ الْبَعِيدِ (٨) ] وه‌ له‌ گومڕاییه‌كی زۆر دووردان و حه‌قیقه‌ت و ڕاستی شته‌كانیان لێ ون بووه‌.