3
[ وَقَالُوا نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (٣٥) ] وه‌ ئه‌وان شانازیان به‌ زۆرى ماڵ و منداڵیانه‌وه‌ ده‌كردو وایان ده‌زانى به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆشویستنى خواى گه‌وره‌ بۆیان و ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی ئێمه‌ی داوه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌دا ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ماڵ و منداڵمان له‌ ئێوه‌ زیاتره‌ له‌ دونیا، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌بێ ئه‌وا ئێمه‌ سزا نادرێین.