3
[ قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: له‌ ڕۆژی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار كۆمان ئه‌كاته‌وه‌ [ ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ ] پاشان بڕیار له‌ نێوانماندا ئه‌دات به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌رى ئه‌وه‌ی چاكه‌كار بێ پاداشتی ئه‌داته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌كار بێ سزای ئه‌دات [ وَهُوَ الْفَتَّاحُ الْعَلِيمُ (٢٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیارده‌ری حه‌ق و داده‌روه‌ره‌ وه‌ زۆر زانایه‌.