undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ] نزیكه ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه چاویان ده‌ربكات، واته: ئایه‌ته‌كانی قورئان نزیكه ئابڕوویان ببات و په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كانیان هه‌ڵماڵێ [ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُمْ مَشَوْا فِيهِ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده كاتێك كه ئه‌و
هه‌وره بروسكه‌یه كه ڕووناكییه‌ك ئه‌كات كه‌مێك به‌ر پێیان ڕووناك ئه‌بێ ئه‌وان به‌و ڕووناكییه ئه‌ڕۆن [ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ] وه كاتێك كه تاریك ئه‌بێته‌وه ڕائه‌وه‌ستن توانای ڕۆیشتنیان نابێ واته: كاتێك كه سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بێ و غه‌نیمه‌تیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌ڕۆن و ئه‌ڵێن: دینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم حه‌قه، به‌ڵام كاتێك كه نه‌بێ یان تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ترسێك ببن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن: دینی محمد صلی الله علیه وسلم ناحه‌قه‌و پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینیان لێئه‌سه‌نێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٠) ] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.