3
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و هیدایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بۆی ناردن گۆڕیانه‌وه‌ به‌ گومڕایی، گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هیدایه‌تدا [ فَمَا رَبِحَتْ تِجَارَتُهُمْ ] وه‌ ئه‌م بازرگانیه‌ی كه‌ كردیان به‌ شوێنكه‌وتنیان بۆ كوفر له‌ جیاتی ئیمان نه‌یانبرده‌وه‌و قازانجیان نه‌كرد [ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٦) ] وه‌ هیدایه‌ت دراویش نه‌بوون و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ گومڕایی.