undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{ نامه‌كه‌ى سوله‌يمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئافره‌ته پاشاكه‌ى سه‌به‌ء}
[ اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا ] سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - نامه‌یه‌كی نووسی و فه‌رمووی: ئه‌م نامه‌یه‌م به‌ره بۆ لای ئه‌و ئافره‌ته‌ى پاشای (سه‌به‌ء) [ فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ] بۆیان هه‌ڵده [ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ ] پاشان لێیان دووركه‌وه له‌لایه‌ك ڕابوه‌سته‌و گوێ بگره بزانه چی ئه‌ڵێن [ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (٢٨) ] وه بزانه وه‌ڵامیان چی ئه‌بێت كه له‌ناو خۆیاندا گفتوگۆ ئه‌كه‌ن، ئه‌میش ڕۆیشت نامه‌كه‌ی بۆ بردن و بۆ ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵدا كه به ته‌نها بوو، وه چوو له دووره‌وه ڕاوه‌ستاو گوێی لێ گرتن.