undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بینیم خۆی و قه‌ومه‌كه‌ی كڕنوش بۆ خۆر ئه‌به‌ن و عیباده‌ت بۆ خۆر ئه‌كه‌ن و جگه له خوای گه‌وره ده‌په‌رستن (كۆشكێكى به‌رزو پته‌وى هه‌بووه كه سێ سه‌دو شه‌ست تاقى تیادا بووه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌وه‌و وا دروستكراوه كه هه‌موو رۆژێك خۆر له تاقێكه‌وه هه‌ڵبێت و له تاقێكى به‌رامبه‌ریه‌وه ئاوا بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌یانیان و ئێواران كوڕنوش و سوجده‌ى بۆ به‌رن) [ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه شه‌یتان ئه‌م كوفره‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه كه عیباده‌ت بۆ خۆر بكه‌ن [ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ] وه هه‌ر شه‌یتانه ڕێگری كردوون له ڕێگه‌ی ڕاستی خوای گه‌وره كه ئیمان به خواى گه‌وره بێنن [ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (٢٤) ] وه ئه‌وانیش ئێستا ڕێگه‌ی حه‌ق نادۆزنه‌وه.