undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - بوو به میراتگری داودی باوكی - صلی الله علیه وسلم - ، واته: له زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا نه‌ك له‌ماڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌س نابێ به میراتگری ماڵیان، وه ئه‌گه‌ر ماڵ بوایه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - تایبه‌ت ناكرا چونكه داود - صلی الله علیه وسلم - منداڵى تریشى هه‌بووه‌و خێزانیشى زۆر بووه.
{چمكێك لە بەسەرهاتی سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}
[ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْرِ ] وه سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به ئێمه به‌خشیوه كه له زمانى باڵنده تێ بگه‌ین كاتێك كه قسه ده‌كه‌ن [ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه هه‌ر شتێكیش كه پێویستمان بێ خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین له زانست و زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و حیكمه‌ت و ژێربار كردنى جن و مرۆڤـ و باڵنده‌و با و زانین و تێگه‌یشتن له زمانى باڵنده‌و گیانله‌به‌ران و ئه‌و شتانه [ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (١٦) ] به دڵنیایى ئه‌مه فه‌زڵێكی زۆر ئاشكرای خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌وه.