3
[ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا بخۆن له‌و هه‌موو ڕزقه‌ پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێى به‌خشیوون وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن (خواردنى حه‌ڵاڵ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك، وه‌ حه‌رام خواردن رێگره‌ له‌ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك) [ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (٥١) ] به‌ دڵنیایى من ئاگادارم به‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.