3
خواى گەورە خۆى قورئان دەپارێزێت [ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئێمە خۆمان قورئانی پیرۆزمان دابەزاندووە لە رێگاى جبریلەوە (كە سوننەتیش دەگرێتەوە) [ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (٩) ] وە هەر ئێمە خۆیشمان ئەیپارێزین و كەس ناتوانێ دەستكاری بكات و زیادو كەمی لێ بكات یان گۆڕانكاری لێ بكات تا ڕۆژی قیامەت .