3
[ وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: بە دڵنیایى لە ئاسمانیشدا بورجمان داناوە كە ئەستێرە گەڕۆكەكانە كە دوانزەن [ وَزَيَّنَّاهَا لِلنَّاظِرِينَ (١٦) ] وە ئاسمانمان بەو ئەستێرانە ڕازاندۆتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە تەماشای ئەكەن و تێی ئەڕوانن و تێی ئەفكرن.