undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{ماناكانى (ضلال) له قورئاندا}
[ إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَى أَبِينَا مِنَّا ] كاتێك كه براكانی وتیان: یوسف و بنیامینى برای له‌لای باوكمان خۆشه‌ویسترن له ئێمه، كه یوسف و براكه‌ی برای دایك و باوكی بوونه، به‌ڵام براكانی تر ته‌نها برای باوكیى بوونه‌و له باوكیانه‌وه برایان بوونه‌و دایكیان جیا بووه [ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ ] وه ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێكین وتراوه: (عُصْبَةٌ) له یه‌كه‌وه تا ده‌یه [ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٨) ] به‌راستى باوكمان حه‌قیقه‌تى شته‌كانى ون كردووه‌و لایداوه لێى، مه‌به‌ستیان ئه‌وه نیه كه باوكمان گومڕا بووه له دین، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوایا كافر ده‌بوون، به‌ڵكو به گومانى خۆیان باوكیان حه‌قیقه‌تى شته‌كان نازانێت و فه‌زڵى دوو كه‌سى داوه به‌سه‌ر ده كه‌سدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده كه‌سه‌كه زیاتر به سودن و ده‌توانن كاروباره‌كانى بۆ هه‌ڵسوڕێنن، (ضَلَال) له قورئانى پیرۆزدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه: له‌وانه: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه باسمان كرد، وه‌كو له‌م ئایه‌ته‌و ئایه‌تى (٩٥) ئه‌م سووره‌ته هاتووه: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه له (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، دووه‌م: وه به ماناى گومڕایى له دین هاتووه، وه‌كو زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}، سێیه‌م: به ماناى له‌ناوچون و ون بوون و دیار نه‌مان، وه‌كو (سووره‌تى السجدة: ١٠) {وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ}. وه (سووره‌تى الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}.