undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بەندینخانە هەڵدەبژێرێت بەسەر تاواندا}
[ قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - له ترسى خواى گه‌وره‌و ئومێدى پاداشته‌كه‌ى به‌ند كردنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر تاوان كردن‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌وپه‌ڕى گه‌نجێتى و جوانێتیدا بوو، وه ئافره‌ته‌كه‌یش له‌وپه‌ڕى جوانى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتدا بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سجن و به‌ند كردنم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی كه ئه‌وان بانگی منی بۆ ئه‌كه‌ن له خراپه‌كارى، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئافره‌تانی تریش به كۆمه‌ڵ داوای ئه‌و كاره خراپه‌یان لێ كردووه‌و له دواتریش كه پاشاكه ئه‌ڵێ: [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] (يُوسُف : ٥١) واته: ئێوه هه‌مووتان به كۆمه‌ڵ داواتان له یوسف - صلی الله علیه وسلم - كرد كه كاری خراپتان له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر فڕوفێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وانم له‌سه‌ر لاناده‌ی له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم به‌لایاندا بچێ [ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٣) ] ئه‌و كاته له خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌فام بكه‌م، له خۆی ترسا‌و په‌نای بۆ خوای گه‌وره برد‌و خوای گه‌وره‌یش په‌نای دا.