undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَجَاءَتْ سَيَّارَةٌ ] كۆمه‌ڵێك ڕێبوار له شامه‌وه هاتن ئه‌ڕۆیشتن بۆ میصر [ فَأَرْسَلُوا وَارِدَهُمْ ] یه‌كێكیان نارده سه‌ر بیره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاویان بۆ ده‌ربكات [ فَأَدْلَى دَلْوَهُ ] ئه‌ویش دۆلكه‌كه‌ی خسته ناو بیره‌كه‌وه‌و یوسف خۆی پیادا هه‌ڵواسی كاتێك كه ده‌ری كرد [ قَالَ يَا بُشْرَى هَذَا غُلَامٌ ] وتی: موژده بێ ئه‌مه مناڵێكی زۆر جوانه [ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً ] وه شاردیانه‌وه له ڕێبواره‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شدار نه‌بن له‌گه‌ڵیاندا، وتیان: له‌سه‌ر بیره‌كه كڕیومانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن له میصر بیفرۆشن، یاخود براكانى له‌وێ مانه‌وه بزانن یوسف چى ده‌كات كه ئه‌و رێبوارانه هاتن و ده‌ریان كرد براكانى شاردیانه‌وه كه ئه‌مه برایان بێت، وه یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - شاردیه‌وه كه برایان بێت ترسا له‌وه‌ى كه بیكوژن بۆیه فرۆشتنى هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى براكانى و براكانى فرۆشتیان [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره زانایه به هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن، وه‌به‌وه‌ى كه به‌سه‌ر یوسفتان هێنا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - كه قه‌ومه‌كه‌ت ئازارت ده‌ده‌ن خواى گه‌وره ئاگاداره به‌ڵام مۆڵه‌تیان ده‌دات و سه‌ره‌نجام بۆ تۆیه وه‌كو یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).