undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{لە دوای خراپە چاكە بكە چونكە چاكە خراپە دەسڕێتەوە}
[ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ ] وه تۆ نوێژه‌كانت بكه له هه‌ردوولای به‌یانی، واته: نوێژی به‌یانی و عه‌صر [ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ] وه كات له دوای كات له شه‌ودا، وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی مه‌غریب و عیشایه، یان ته‌نها نوێژی عیشایه، یان شه‌ونوێژه، ئه‌م ئایه‌ته پێش فه‌رز بوونى نوێژ دابه‌زى كه سه‌ره‌تا پێش خۆركه‌وتن نوێژێك و پێش خۆرئاوا بوون نوێژێك فه‌رز بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ونوێژ پاشان شه‌ونوێژه‌كه له‌سه‌ر ئوممه‌ت لابراو بوو به سوننه‌ت، پاشان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - لابراو بوو به سوننه‌ت [ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت، پیاوێك ماچى ئافره‌تێكى كرد هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - پێى وت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند كه دواى خراپه‌و تاوان نوێژ‌و چاكه بكه‌ن خراپه‌كه ده‌سڕێته‌وه، پیاوه‌كه وتى ئایا ته‌نها بۆ منه؟ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بۆ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌مه، وه (ئه‌بولیوسر كه‌عبى كوڕى عه‌مرى ئه‌نصارى) ده‌فه‌رمێت: ئافره‌تێك هات خورمام لێ بكڕێت به درهه‌مێك، منیش وتم له ماڵه‌وه خورماى له‌مه چاكترى لێیه چووینه ژووره‌وه‌و ماچم كرد، هاتم بۆ لاى ئه‌بو به‌كر بۆم باسكرد، فه‌رمووى: لاى كه‌س باسى مه‌كه‌و ته‌وبه بكه، منیش ئارامم نه‌گرت و هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆم باسكرد فه‌رمووى: (ئایا كه‌سێك كه چووه بۆ غه‌زاو خێزانه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه ئاوات كردووه له‌گه‌ڵیدا ؟ ) تا ئاواته‌خواز بوو تا ئه‌م كاته موسڵمان نه‌بوایه، وه وایزانى كه دۆزه‌خیه، وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر بێده‌نگ بوو تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى به وه‌حى بۆ دابه‌زاند [ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ (١١٤) ] ئه‌مه یادخستنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.